
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیداری میری دا سەبارەت بە پرسی کورد لە پارچەکانی دیکەی کوردستان گەشبینی خۆی بە بەرەوپێشچوونەکانی ئەو پرسە لە سوریا دەربری و داوای کرد هەنگاوەکان خێراتر بکرێن و پشتیوانی خۆیشی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دوپاتکردەوە و لەبارەی رۆژهەڵاتی کوردستانیش ئاشکرای کرد: لەگەڵ ئێران لە سەر هێڵین کە پرۆسەیەکی هاوشێوەی ئەو پرۆسەیەی لە تورکیا هەیە دەستپێبکەین.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا لەبارەی هاوکێشە هەرێمایەتییەکان و پرسی کورد لە وڵاتانی دراوسێ، بافڵ تاڵەبانی گەشبینی خۆی نیشان دا و ڕایگەیاند ،کە لە ئێستادا دەرفەتێکی باشی ئاشتی بۆ کوردان لە ئێران دەبینێت، کە ئەمەش دەتوانێت دەرگای نوێ بەڕووی سەقامگیری و چارەسەری ئاشتییانەی دۆزی کورد لە ناوچەکەدا بکاتەوە.
سەبارەت بە دۆخی سووریا گەشبینی خۆی بۆ داهاتووەکەی دەربڕی و لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێش جەختی کردەوە ، کە پەیوەندییان لەگەڵ تورکیا زۆر باشە و هاوکار و پشتیوانی پرۆسەی ئاشتین، هاوکات ئاشکرایشی کرد ، کە دەستیان بە پرۆسەیەکی هاوشێوەی تورکیا بۆ ئێرانیش کردووە بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی ئاشتی لە ناوچەکەد
١٢/١٠/٢٠٢٦









