فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2026-10-21-20-54-34 دۆخی پێنج شاخەوان و چالاکی مەدەنیی دەستبەسەرکراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، دوو هەفتە لەمەوبەر زیاتر لە ٣٠ چەکداری سەر بە فەرمانگەی ئیتلاعاتی سەقز،...
2026-10-21-20-53-19 و تەمەنی ۱۷ ساڵە و خەڵکی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵەکەیان، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری...
2026-10-21-20-52-07کاتێکدا چارەنووسی هەندێک لە دەستبەسەرکراوان نادیارە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەبارەت بە دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ئێرانەوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ دوو هاووڵاتیی...
2026-10-21-20-44-27 تر ، ئاماژەی بەوەشكرد، سێ خولی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن بە ئەنجامدانی شەڕەكان لەسەر ئێران كۆتایی هات و سەلماندی كە ئەستەمە متمانە بە بەڵێنەكانی بكرێت.عراقچی...
2026-10-21-20-42-27گەورە دەبێتەوە و جیهانیش دەکەوێتە ناو قەیرانێکی جدیی وزەوە. حسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئەگەری ڕوودانی جەنگ پشتگوێ ناخات و لە ئەگەری پەرەسەندن...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

پاکستان هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ نێوەندگیری لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران چڕدەکاتەوە، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە پێکدادانی سەربازی و پاراستنی سەقامگیریی ئەمنی و ئابووری لە ناوچەی کەنداو و ڕۆژئاوای ئاسیا.

ئیسحاق دار، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی پاکستان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاریی شانگەهای لە شاری دوشەنبەی پایتەختی تاجیکستان ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوامە لە ئاسانکاری بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان لایەنە ناکۆکەکاندا. جەختی لەوەش کردەوە کە گفتوگۆ و دیپلۆماسی باشترین ڕێگەن بۆ کۆنترۆڵکردنی گرژییە هەرێمییەکان و گەیشتن بە چارەسەری ئاشتییانەی بەردەوام.

ئەم هەنگاوەی ئیسلامئاباد هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکان لەبارەی سەردانی فیلد مارشاڵ عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستان بۆ تاران. ئامانج لەم جووڵە دیپلۆماسییە هەرێمی و نێودەوڵەتییانە، زیندووکردنەوەی ڕێڕەوی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران، نزیککردنەوەی دیدگاکان و دوورخستنەوەی مەترسیی هەڵگیرسانی گرژیی سەربازییە لە ناوچەکەدا.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، وەزیری دەرەوەی پاکستان داوای کرد هاریکارییە هەرێمییەکان لە چوارچێوەی ڕێکخراوی شانگەهای بەهێزتر بکرێن و میکانیزمی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە دراوی ناوخۆیی پەرەی پێبدرێت. هەروەها جەختی لە گرنگیی پاراستنی ئاسایشی وزە و مسۆگەرکردنی جووڵەی بەردەوامی ڕێڕەوە بازرگانییەکان کردەوە و ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی خوازیارە لە مانگی ئابی 2027دا میوانداریی لووتکەی سەرۆکی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی شانگەهای لە ئیسلامئاباد بکات.

21/10/2026

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان