فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2026-10-21-20-54-34 دۆخی پێنج شاخەوان و چالاکی مەدەنیی دەستبەسەرکراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، دوو هەفتە لەمەوبەر زیاتر لە ٣٠ چەکداری سەر بە فەرمانگەی ئیتلاعاتی سەقز،...
2026-10-21-20-53-19 و تەمەنی ۱۷ ساڵە و خەڵکی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵەکەیان، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری...
2026-10-21-20-52-07کاتێکدا چارەنووسی هەندێک لە دەستبەسەرکراوان نادیارە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەبارەت بە دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ئێرانەوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ دوو هاووڵاتیی...
2026-10-21-20-44-27 تر ، ئاماژەی بەوەشكرد، سێ خولی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن بە ئەنجامدانی شەڕەكان لەسەر ئێران كۆتایی هات و سەلماندی كە ئەستەمە متمانە بە بەڵێنەكانی بكرێت.عراقچی...
2026-10-21-20-42-27گەورە دەبێتەوە و جیهانیش دەکەوێتە ناو قەیرانێکی جدیی وزەوە. حسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئەگەری ڕوودانی جەنگ پشتگوێ ناخات و لە ئەگەری پەرەسەندن...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژان ئیبراهیمی و ئایدا قادری، وەرزشوانانی ٢٠ ساڵانی خەڵکی سەقز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ مۆڵەتی یاسایی هەر لە شارەکەی خۆیاندا دەستبەسەر کران.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٥ (٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئایدا قادری کە وەرزشوان و ڕاهێنەری مەلەیە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.

هەروەها ڕۆژی ١١ی ڕەزبەریش (٣ی ئۆکتۆبەر) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هەمان شێوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڕۆژان ئیبراهیمی و ئەویش دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەسەر تۆمەتەکان و بارودۆخی ئێستا و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتیانە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

١١/١٠/٢٠٢٦

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان