فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2026-10-21-20-54-34 دۆخی پێنج شاخەوان و چالاکی مەدەنیی دەستبەسەرکراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، دوو هەفتە لەمەوبەر زیاتر لە ٣٠ چەکداری سەر بە فەرمانگەی ئیتلاعاتی سەقز،...
2026-10-21-20-53-19 و تەمەنی ۱۷ ساڵە و خەڵکی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵەکەیان، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری...
2026-10-21-20-52-07کاتێکدا چارەنووسی هەندێک لە دەستبەسەرکراوان نادیارە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەبارەت بە دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ئێرانەوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ دوو هاووڵاتیی...
2026-10-21-20-44-27 تر ، ئاماژەی بەوەشكرد، سێ خولی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن بە ئەنجامدانی شەڕەكان لەسەر ئێران كۆتایی هات و سەلماندی كە ئەستەمە متمانە بە بەڵێنەكانی بكرێت.عراقچی...
2026-10-21-20-42-27گەورە دەبێتەوە و جیهانیش دەکەوێتە ناو قەیرانێکی جدیی وزەوە. حسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئەگەری ڕوودانی جەنگ پشتگوێ ناخات و لە ئەگەری پەرەسەندن...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت،تاران گەرووی هورمز بەڕووی كەشتیوانیدا ناكاتەوە، ئەگەر لەگەڵ واشنتۆن لێكتێگەیشتن نەكرێت.
عەباس عراقچی لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند،پابەندبوونی واشنتۆن بە بەڵێنەكانی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد ،مەرجێكە بۆ هەنگاونان بۆ دانوستان لەسەر پرسەكانی تر ، ئاماژەی بەوەشكرد، سێ خولی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن بە ئەنجامدانی شەڕەكان لەسەر ئێران كۆتایی هات و سەلماندی كە ئەستەمە متمانە بە بەڵێنەكانی بكرێت.عراقچی راشیگەیاند، جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی پێشووی واشنتۆن رێگە بە كردنەوەی گەرووی هورمز و دەستپێكردنی خولی زیادەی دانوستانەكان دەدات كە دەبێتە هۆی رێككەوتنی كۆتایی. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر لەگەڵ واشنتۆن نەگەنە لێكتێگەیشتنێك، گەرووی هورمز بە تەواوی بەڕووی كەشتیوانیدا ناكەنەوە، هەروەها بەردەوامی نەبوونی ڕێككەوتن بەو مانایەیە كە هاتوچۆی كەشتیەكان لە گەرووی هورمز بە سنورداركراوی دەمێنێتەوە.وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد،دانوستانەكان لەگەڵ لایەنی ئەمریكی لەڕێگەی وڵاتانی نێوەندگیرەوە بەردەوامن، لەوانە قەتەر و پاكستان، دەستپێشخەرییەكی حەوت رۆژەشیان پێشكەش كردووە كە لە شەشەمین رۆژیدا كردنەوەی گەرووی هورمز لەخۆدەگرێت ئەگەر لایەنی ئەمریكی قبوڵ بكات و پابەندی مەرجەكانی ئێران بێت.

٢١/١٠/٢٠٢٦

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان