فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2026-10-21-20-54-34 دۆخی پێنج شاخەوان و چالاکی مەدەنیی دەستبەسەرکراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، دوو هەفتە لەمەوبەر زیاتر لە ٣٠ چەکداری سەر بە فەرمانگەی ئیتلاعاتی سەقز،...
2026-10-21-20-53-19 و تەمەنی ۱۷ ساڵە و خەڵکی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵەکەیان، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری...
2026-10-21-20-52-07کاتێکدا چارەنووسی هەندێک لە دەستبەسەرکراوان نادیارە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەبارەت بە دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ئێرانەوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ دوو هاووڵاتیی...
2026-10-21-20-44-27 تر ، ئاماژەی بەوەشكرد، سێ خولی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن بە ئەنجامدانی شەڕەكان لەسەر ئێران كۆتایی هات و سەلماندی كە ئەستەمە متمانە بە بەڵێنەكانی بكرێت.عراقچی...
2026-10-21-20-42-27گەورە دەبێتەوە و جیهانیش دەکەوێتە ناو قەیرانێکی جدیی وزەوە. حسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئەگەری ڕوودانی جەنگ پشتگوێ ناخات و لە ئەگەری پەرەسەندن...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

مەسعود پزیشكیان، سەرۆكی كۆماری ئێران ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ دیالۆگ لەگەڵ ئەمریكا، بەڵام واشنتن دەیەوێت تاران ملكەچ بكات. پزیشكیان جەختی لەوەكردوە كە ئێران هەرگیز سەر بۆ هێز نەوی ناكات و بەرنامە ئەتۆمییەكەی تەنها بۆ مەبەستی ئاشتیانەیە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی "ئیرنا"ی فەرمی ئێرانی، مەسعود پزیشكیان لە كاتی كۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی جۆرجیا لە پەراوێزی لوتكەی فرەچەشنیی بایۆلۆجی، تیشكی خستەسەر پەیوەندییەكان لەگەڵ واشنتن. پزیشكیان ئاماژەی بەوەكردوە كە ئەمریكییەكان پێیانوایە دەتوانن ئێران ملكەچ بكەن، بەڵام تاران قەبوڵی ناكات بە هێز بچەمێتەوە. سەرۆكی ئێران هۆشداری داوە كە بەردەوامیی ئەم سیاسەتەی واشنتن كێشە بۆ هەمو جیهان دروست دەكات و داوای كردوە لە جیاتی هێز، لۆژیك و گفتوگۆ بەكار بهێنرێت.

لە تەوەرێكی تری قسەكانیدا، پزیشكیان باسی لە دۆسیەی ئەتۆمی كرد و جەختی كردوەتەوە كە تاران بە هیچ شێوەیەك هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نادات و بانگەشەكان لەو بارەیەوە تەنها درۆن. ئەو هەروەها سزاكانی ئەمریكاو بۆردومانەكانی چەند مانگی ڕابردوی بە "نامرۆیی" وەسف كرد.
مەسعود پزیشكیان لە دیدارەكەیدا ڕایگەیاندوە، "ئەمریكییەكان دەتوانن كێشە لە جیهاندا دروست بكەن و پێیان وایە دەتوانن ئێران ملكەچ بكەن، بەڵام ئێمە هەرگیز قەبوڵی ناكەین سەر بۆ هێز نەوی بكەین و داوا دەكەین لە سەر بنەمای لۆژیك و گفتوگۆ مامەڵە لەگەڵ دۆسیەكاندا بكرێت".
ئەوە لەكاتێكدایە كە مەسعود پزشکیان بەیانی ئەمڕۆ هەینی بە سەردانێکی خێرا بەرەو یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا بەڕێکەوت بۆ بەشداریكردن لە لوتکەی سەرکردەکانی کۆنفرانسی لایەنەکانە بۆ ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان تایبەت بە هەمەجۆریی بایۆلۆژی (COP17) و دوای بەشداریکردن و ئەنجامدانی دیدارەکانی، هەر ئەمڕۆ کۆتایی بە سەردانەکەی هێنا و بەرەو تاران گەڕایەوە.

١٦/١٠/٢٠٢٦

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان