
سارۆ سادقزادە کە منداڵێکی تەمەن ۱۷ ساڵی خەڵکی شاری بانەیە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرا و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی زانیارییەکان، سارۆ سادقزادە کە منداڵیکی کوردە و تەمەنی ۱۷ ساڵە و خەڵکی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵەکەیان، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.
دوای دەستگیرکردنی دەستبەجێ بۆ ناوەندێکی ئەمنی لە شاری سنە گواستراوەتەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ئاشکرا نەکراوە، هەروەها نازانرێت بارودۆخی تەندروستی ناوبراو لە چی دۆخێکدایە.
هەروەها ئەو منداڵە لە مافی پارێزەریی و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
٢١/١٠/٢٠٢٦








